بێهنام فاتحی، هاوڵاتی خەڵکی سنە و میکانیک، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەیانی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، بێهنام فاتحی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەرکراوە. ئەم دەستبەسەرکرانە کاتژمێر ١٠ی سەر لەبەیانی بووە و تا ئێستا شوێنی مانەوە و دۆخی جەستەیی ناوبراو ڕانەگەیەندراوە.
بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری بێهنام فاتحی تا ئێستا بێئەنجام ماوە و ئەمەش نیگەرانی ئەوانی سەبارەت بە دۆخی سەلامەتی و چارەنووسی ناوبراو زیاتر کردووە.

