“سامان میرزایی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “سامان میرزایی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم هاووڵاتیەیان لە ماڵەکەی خۆیدا لە گوندی سەرهۆیەی سەربە کەڵاتەرزانی سنە دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.