حەزیز خەزری و زانیار خەزری، دوو هاووڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی پێنجشەمە نۆزدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، عەزیز خەزری تەمەن ٥٧ ساڵ و کوڕی زانیار خەزری تەمەن ٣٣ ساڵ، دوو هاووڵاتی گوندی “ئەندیزە” لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییانەی دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.