ڕامین ڕۆستەمی، هاووڵاتی خەڵکی هەرسین لەلایەن هێزەکانی ئەمنی تاران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕامین ڕۆستەمی هاووڵاتی خەڵکی شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان، لە ماڵەکەی خۆیدا لە تاران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.