وریا فاتحی، برای ڕامین فاتحی، لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە سی ڕەزبەری ١٤٠٤، وریا فاتحی برای ڕامین فاتحی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشتکراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وریا فاتحی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پاش ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لێکرا و دواتر ئازادکراوە.
هێشتا هۆکارەکانی بانگهێشتی ئەم هاوڵاتییە نادیارە؛ سەرەڕای ئەمەش ئەگەری هەیە بانگهێشت و لێپرسینەوە لە ناوبراو هاوشێوەی لێپرسینەوە لە دایکی بێت. ماوەیەک پێشتر نەهیە ڕەحیمی، دایکی وریا فاتحی، لێپرسینەوەی لێکراوە و داوایان لێکردبوو بەشداری لە هیچ ڕێوڕەسمی پەیوەست بە ساڵیادی گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا نەکات.
وریا فاتحی، برای ڕامین فاتحی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە سنەیە. ڕامین فاتحی، تەمەن ٥٠ ساڵە، هاوڵاتی شاری سنە لە ڕەزبەری ١٤٠١ لە پەیوەست بە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری لەگەڵ خوشک و براکەی دەستبەسەرکرا. ئەم هاوڵاتییە لە ٢٩ ڕەزبەری ١٤٠١، لە گرتووخانەیەکی ئەم شارە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.

