شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی سەید ئەنوەر عەلەوی و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

«سەید ئەنوەر عەلەوی»، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «خانلەر»ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ڕژیم بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، بەڕێز عەلەوی لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی عیزەدین پەسوپێش و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

د آوریل 27 , 2026
«عیزەدین پەسوپێش»، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی باوکی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژیمی ئێران بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە پیرانشار و دەستبەسەریان کردووە. بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، […]

بابەتی پەیوەندیدار