مەریوان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و چارەنووسی نادیاری عیرفان محەممەدی

سەرەڕای تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەریی عیرفان محەممەدی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە دووی بەفرانباری ١٤٠٤، «عیرفان محەممەدی» کوڕی عەبدوڵڵا، هاوڵاتی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەریی، هێشتا دۆخ و شوێنی زیندانیی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەریی ئەم هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە و ناوبراو پاش دەستبەسەریی بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. عیرفان محەممەدی لە دەستبەسەریی تا ئێستا لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەریی و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ دەستبەسەرکرانیی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

س دسامبر 30 , 2025
دوو هاوڵاتی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٨ بەفرانباری ١٤٠٤، دوو هاوڵاتی خەڵکی سەقز بە ناوانی «حامد نەباتی و مستەفا مسری» لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانیی ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری […]

بابەتی پەیوەندیدار