دوو هاوڵاتی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٨ بەفرانباری ١٤٠٤، دوو هاوڵاتی خەڵکی سەقز بە ناوانی «حامد نەباتی و مستەفا مسری» لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانیی ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر و لە شوێنی کارەکەیان بووە.
دەگوترێت، مستەفا مسری ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی سەقزە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو هاوڵاتییە نادیارە.

