ڕۆژی سێشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ڕامین حەسەن نژاد خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەرکرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ڕامین حەسەن نژاد، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سیسر” ی سەر بە شاری سەردەشت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.