محەممەدئەمین مەحمودیان، هاووڵاتی خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، محەممەدئەمین مەحمودیان تەمەن ١٨ ساڵ، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەراوڵە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بە سەرەڕۆیانە ئەنجامدراوە و تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی زیندانیکران، دۆخی سەلامەتی و تۆمەتی دژی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
بنەماڵەی محەممەدئەمین مەحمودیان، پاش دەستبەسەرکرانیی ناوبراو تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون کە وەڵامێکی ڕوون لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی و دادوەری لەبارەی چارەنووسی کوڕەکەیان وەربگرنەوە.

