ئاودانان؛ دەستبەسەرکرانیی سەرەڕۆیانەی ئارمین پیرانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ئارمین پیرانی، هاوڵاتی خەڵکی ئاودانان سەر بە شاری ئیلام، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە و هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئارمین پیرانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەشێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی، شوێنی زیندانیکران و دۆخی جەستەیی ناوبراو لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی و دادوەری کۆماری ئیسلامی ڕانەگەیەندراوە.

بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری ئارمین پیرانی تا ئێستا بێئەنجام ماوە و ئەمەش  نیگەرانی بنەماڵەکەی لەبارەی سەلامەتی و چارەنووسی ناوبراوەوە زیاتر کردووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سونقور؛ دەستبەسەرکرانیی سەرەڕۆیانە و بێ ئاگایی لە چارەنووسی موحسێن کامیاب و موسلم کامیاب لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ج ژانویه 9 , 2026
موحسێن کامیاب و موسلم کامیاب، دوو برای خەڵکی سونقور سەر بە کرماشان، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، موحسێن کامیاب و سێشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، موسلم […]

بابەتی پەیوەندیدار