«مێهدی رەحمەتی»، هاووڵاتیی گوندی «سەراوی قەرەخان»ی سەر بە شاری دیواندەرە و دانیشتووی تاران، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکانە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، مێهدی رەحمەتی، هاووڵاتیی گوندی «سەراوی قەرەخان»ی سەر بە شاری دیواندەرە و دانیشتووی تاران، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاران، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی چەندین گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکەتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە و گیانی لەدەستدا. تەرمی ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش ماوەیەک، لەژێر چاودێری ئەمنیەتی، گەرێندرایەوە بۆ زێدی خۆی و لە گوندی «سەراوی قەرەخان» بە خاک سپێردرا.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، بنەماڵەی ئەم گیانبەختکردووە پاش کوژرانی، کەوتوونەتە ژێر گوشاری توندی دەزگاکانی ئەمنیەتی کەوتووەتەوە تا لە ڕاگەیاندن دەربارەی ناسنامە، شێوەی کوژران و وردەکارییەکانی مراسمی بەخاکسپاردن دوور بکەونەوە، و ئەم گوشارانە ئێستاش بەردەوامن.
مێهدی رەحمەتی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو لە کرێکارانی تاران بوو.

