سەردەشت؛ گیانلەدەستدانی بەرزین حەمزەزادە، یەکێک لە لاوانی دەستبەسەرکراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا.

بەرزین حەمزەزادە تەمەن ١٦ ساڵ، یەکێک لەو لاوانەی لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕگێڕانەی ژینا دەستبەسەر کرابوو، کە بەهۆی لێدان و ئەشکەنجە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە تووشی برینی قوڵی بەشەکانی ناوەوەی جەستەی ببوو، دوای ١٣ مانگ بەرگری گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، بەرزین حەمزەزادە تەمەن ١٦ ساڵ، یەکێک لەو لاوانەی لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا دەستبەسەر کرابوو، کە بەهۆی لێدان و ئەشکەنجە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە تووشی برینی قوڵی بەشەکانی ناوەوەی جەستەی ببوو، دوای ١٣ مانگ بەرگری گیانی لەدەست دا. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، بەرزین حەمزەزاده هەردوو گەرچیلەی بەهۆی ئه شکه نجەی هێزه ئەمنییەکان له دەست دابوو، هەروەها له ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا چەندین جار ئاستی هۆشیاری و کەم ببۆوە و بێهۆش ببوو. جێگای ئاماژەیە کە بەرزین حەمزەزادە لە کاتی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی “خومەینی” لە ورمێ گیانی لەدەستدا.

بەرزین حەمزەزادە سەرەتای مانگی سەرماوەزی ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشتەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی هەفتەیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە ئەشکەنجە درا و دواجار دوای ماوەیەک لە گرتووخانە ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەغەدە: دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە

پ ژانویه 4 , 2024
محەممەد جوخور (ئەمینی‌فەر) دانیشتووی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمەوە دەستبەر کرا و بۆ یەکێک لە بەندیخانەکانی ورمێ گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یازدەی بەفرانباری ١٤٠٢, هاووڵاتییەک لە نەغەدە دەستبەسەر کرا. ناسنامەی ئەم هاوڵاتییە محەممەد جوخور (ئەمینی‌فەر) دانیشتووی گوندی عەلی ئاوا لە نەغەدە ڕاگەیەندراوە. بەپێی راپۆرتەکە، هێزەکانی ڕژێم بەبێ بڕیاری […]

You May Like