زیاتر لە پێنج مانگ بێ چارەنووسی؛ بەردەوامیی بەندکرانی ماشاڵا کەرەمی لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج

ماشاڵا کەرەمی، باوکی محەمەد مەهدی کەرەمی، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە پێنج مانگ دەستبەسەرکران، هێشتاش لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج بێ بڕیار لەسەر چارەنووسی بەندکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، وە بە پێی سەرچاوەکانی هێرانا، سەرەڕای تێپەڕینی ١٦٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ماشاڵا کەرەمی، هێشتاش چارەنووسی نادیارە و لە بەندی ١٥ی گرتوخانەی شاری کەرەج هەروا دەستبەسەر ماوەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە کە تا ئێستاش نەتوانراوە کە ئازادی کورتماوەشی بۆ جێبەجێ بکرێت.

لە کۆتایی سەرماوەزی ١٤٠٢ ماشاڵا کەرەمی کەیفەرخواستی لەلایەن لقی ١١ی دادوەریی گشتی و هروەها دادگای ئینقلابی کەرەج بۆ دەرکراوە بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە گروپ و کۆڕ و کۆبوونەو بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتیی، بانگەژەی دژی ڕژیم، سووکایەتی بە پیرۆزیەکان، پێکهێنانی کۆڕێک بە مەبەستی تێکدانی ئاساییشی وڵات و سووکایەتی کردن بە ڕێبەرایەتی”.

ماشاڵا کەرەمی باوکی محەمەد مەهدی کەرەمی “کە لە کاتی ناڕەزەیەتیەکانی ساڵی ١٤٠١ دەستبەسەر و بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی بەسیج لە سێدارە درا”، لە ٣١ گەلاوێژی ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا. لە کاتی دەستبەسەرکرانی ناوبراو، هێزە ئەمنیەتیەکان دەستیان بەسەر سەرجەم ئامێرە ئەلێکترۆنیەکاندا گرت و هەروەها هەموو کارتە بانکیەکانی بنەماڵەکەشیان بلۆک کرد.
لە ٦ خەزەڵوەری ١٤٠٢ ماشاڵا کەرەمی لە گرتووخانەی ئیتلاعات بۆ گرتووخانەی ناوەندی شاری کەرەج گواسترایەوە. دواجار دوای سێ مانگ دەستگیری لە کەرەنتینە بۆ بەشی ١٥ گرتووخانەکە گواسترایەوە.

لە دوای دەستبەسەر کرانی ماشاڵا کەرەمی، بنەماڵەکەی کەوتوونەتە ژێر گوشارێکی زۆرەوە کە لەمبارەیەوە هیچ زانیاریەک بڵاو نەکەنەوە. هەروەها پەیوەندی تەلەفۆنی و هاتوچۆی ڕۆژانەشیان سنووردارتر کاوەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، کە بەرەبەیانی شەممە، ١٧ بەفرانباری ١٤٠١، حوکمی لە سێدارەدانی محەمەد مەهدی کەرەمی، یەکێک لە دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان لە دۆسیەی ناسراو بە “کوشتنی ئەندامێکی بەسیجی (روحۆڵا عەجەمیان)” جێبەجێ کرا “.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی ٤ کۆلبەر بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

س فوریه 6 , 2024
ئێوارەی یەکشەممە ١٥ ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە ئاکامی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵ – بانە” بەرەو کۆمەڵێک کۆڵبەر، ٤ کۆڵبەر بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە، ٤ کۆڵبەر بە ناوەکانی خالق ئەبوبەکری ٣٧ ساڵ، عەلی ئەبوبەکری ٣٠ ساڵ، ناسر بەری نزیکەی ٤٣ […]

You May Like