نەوسوود؛ برینداربوونی پێنج کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

پێنج کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەلاس باوەجانی، پاوە و داڵاهۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵێ سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردوو و لە ئەنجامدا پێنج کۆڵبەر برینداربوون.
ناسنامەی کۆڵبەرەکان بریتین لە “مەتین حوسێنی” خەڵکی گوندی “سریاس”ی شاری پاوە، “ئێحسان نەزەری” خەڵکی داڵاهۆ، “محەمەد مەحمودی”، “محەمەد یوسفی” و “یاسین”، هەر سێکیان خەڵکی سەلاس باوەجانین. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئێحسان نەزەری قاچی بریندار بووە و باری تەندروستی کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

چ مارس 27 , 2024
کۆلبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسووس برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆلبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوو.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “ئومید شەمسی” خەڵکی شاری جوانڕۆیە. بارودۆخی ئەم کۆڵبەرە نالەبار ڕاگەیاندراوە […]

You May Like