نەوسوود؛ برینداربوونی ٢ منداڵ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

٢ منداڵ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود، برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەمە ٩ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە ٢ منداڵ کۆڵبەری ١٦ ساڵە، خەڵکی گوندەکانی «بەلەبزان» و «دەروەیان» لە شاری پاوە برینداربوون. هەردوو ئەم منداڵ کۆڵبەرانە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گوازرانەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەم ٢ منداڵ کۆڵبەرە بە وردی دیاری نەکراوە و کۆڵبەرنیوز لە هەوڵدایە بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتری لەم بارەیەوە.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود؛ ڕاگەیاندنی ناسنامەی ٢ منداڵ کۆڵبەری بریندار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

د آوریل 29 , 2024
٢ منداڵ کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود، بو سەختی برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەمە ٩ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوەد تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە ٢ منداڵ کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ، بە سەختی برینداربوون.ناسنامەی یەکێک […]

You May Like