نەوسوود؛ ڕاگەیاندنی ناسنامەی بەشێک لە کۆڵبەرانی بریندار بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

شەوی ڕابردوو بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود، لانیکەم ٨ کۆڵبەر برینداربوون کە ناسنامەی بەشێکیان بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەمە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لانیکەم ٨ کۆڵبەر برینداربوون.

ناسنامەی بەشێک لە کۆڵبەرانی بریندار کە بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە، «محەمەد محەمەدی» خەڵکی شوشمێ، «ئەیوب» خەڵکی جوانڕۆ، «خەلیل محەمەدی» خەڵکی سەلاسی باوەجانی، «ماهان مورادی» خوێندکاری ١٨ ساڵە خەڵکی جوانڕۆیە.
دەگوترێ کە کۆڵبەرانی بریندار بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی قودسی پاوە گوازرانەوە و دۆخی تەندروستی محەمەد محەمەدی بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، هاوکات ٢ کۆڵبەر بە ناسنامەی «وەزیر» ٣٨ ساڵە وە خێزاندارە و «محەمەد مورادی» هەردووکیان خەڵکی جوانڕۆن، بۆ ماوەی چەند کاژێر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود دەستبەسەرکران و دواتر ئازادکران.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کوردستان؛ برینداربوون و دەستبەسەرکردنی لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لەگەڵ ٢ منداڵ کۆڵبەر لە ٤٨ کاژێری ڕابردوو

س آوریل 30 , 2024
لە ٢ ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لەگەڵ ٢ منداڵ کۆڵبەر لە ناوچەکانی سنووری جیاوازی کوردستان بریندار و دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ٤٨ کاژێری ڕابردوو لانیکەم ١٤ کۆڵبەر لەگەڵ ٢ منداڵ کۆڵبەری ١٦ ساڵە لە ناوچەکانی سنووری نەوسوود، بانە و مەریوان برینداربوون و ٢ کۆڵبەری دیکەش دەستبەسەرکران. شایانی باسە، […]

You May Like