ڕۆژی سێشەمە ١ جۆزەردانی ١٤٠٣، لوقمان حاجی خۆش زیندانی سیاسی خەڵکی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ورمێ ئازادکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پاش تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ بەسەر بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی «لوقمان حاجی خۆش» هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، ئەم زیندانیە بە دانانی بارمتە و لە ڕۆژی سێشەمە ١ جۆزەردانی ١٤٠٣ لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ورمێ ئازادکرا.
لوقمان حاجی خۆش لە ڕۆژی ٢٢ گوڵانی ١٤٠٣ پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ لەلایەن هێزی سەرکوتکەری ڕژیم دەستبەسەرکرا.
تا ئێستا لە تۆمەتەکان و هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیە زانیاری بەردەست نییە.