بۆکان؛ ئازادی سووسەن حەسەن زادە بە دانانی بارمتە

سووسەن حەسەن زادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، سووسەن حەسەن زادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.

ناوبراو بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣، بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بۆ سەر ماڵەکەی، بە توندوتیژی دەستبەسەرکرا. ئەم چالاکە مەدەنییە لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا لە هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم چالاکە مەدەنییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکیەکانی دادگایی کراوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

چڕکردنەوەی سەرکوت لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردن، سیاسەتێک لەڕووی داماوییەوە

پ ژوئن 13 , 2024
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆماریی، ئاستی هەڕەشە و بانگهێشتکردن و دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی ئاسایی و چالاکانی کۆمەڵایەتی و فشار لەسەر زیندانیانی سیاسی، بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە. لە هەمان کاتدا بەمەبەستی پێکهێنانی فەزای ترس و خۆف لە کۆمەڵگادا، هەر ڕۆژەو ژمارەیەک لە مەحکووم کراوانی دادگا ئاساییەکان، لەسێدارە دەدرێن. […]

You May Like