“ئومید ئەحمەدی” هاووڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان لە شاری ورمێ گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “ئومید ئەحمەدی” هاووڵاتی شاری پیرانشار پاش بانگهێشتکرانی بۆ دادگای پیرانشار دەستبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان لە شاری ورمێ گواسترایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.