نەوسوود؛ لێدان و ئەشکەنجەی ٤ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە

لانیکەم ٤ کۆڵبەر بە لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود لانیکەم ٤ کۆڵبەریان لێدان و ئەشکەنجە کردووە و بە سەختی برینداربوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی کۆڵبەرەکان “محەمەد، بێروز، دڵیار و حسام” و هەموویان خەڵکی گوندی “دەشە”ی سەربە شاری پاوەن.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە دۆخی سەلامەتی ئەم کۆڵبەرانە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ ڕاگەیاندنی ناسنامەی ٢ کەسی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی "ئیسماعیل کەریمی"

ج جولای 26 , 2024
ناسنامەی ٢ کەسی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی “ئیسماعیل کەریمی” چالاکی ژینگەیی گیانبەختکردوو بۆ کۆڵبەرنیوز بە ناوەکانی “خەلیل پەرندەک” و “یاسر نوری” ڕاگەیەندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری کامێران ١٠ چالاکی ژینگەیی بەشداربوو لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی گیانبەختکردوو “ئیسماعیل کەریمی” دەستبەسەرکرد.بە ڕاگەیاندنی ناسنامەی […]

You May Like