بیجاڕ؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لەم ڕۆژانەی دواییدا لە شاری بیجاڕ، هاووڵاتیەکیان دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لەم ڕۆژانەی دواییدا هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری بیجاڕ، هاووڵاتیەکیان بە ناسنامەی “ئەکبەر نەجەفیان” ٦٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری بیجاڕ دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تا ئێستا لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو تا ئێستا بێ ئەنجامە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە دۆخی "ئیدریس کارساز"

چ جولای 31 , 2024
“ئیدریس کارساز” هاووڵاتی شاری شنۆ سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک لە کاتی دەستبەسەرکرانی هێشتا دەستبەسەرە و لە دۆخی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٩ ڕۆژ “ئیدریس کارساز” هێشتا دەستبەسەرە و لە دۆخی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتیە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٨ ڕۆژ […]

You May Like