تاران؛ دەرکردنی ئیسماعیل عەبدی، چالاکی سنفی لەلایەن لێژنەی سەرپێچی کارگێڕی پەروەردە و فێربوون

ئیسماعیل عەبدی، لە چالاکانی سنفی مامۆستایان لەلایەن لیژنەی سەرپێچی کارگێڕی پەروەردە و فێربوونی شارانی تاران لەکار دەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران ڕۆژی شەمە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لێژنەی سەرپێچی کارگێڕی پەروەردە و فێربوونی شارانی تاران، ناوبراو چالاکی سنفی و ٢٤ ساڵ ئەزموونی مامۆستایی لەکار دەرکرا. سزای ناوبراو بە تۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوە و ناڕەزایی و خۆپیشاندانی نایاسایی، فشاری بەکۆمەڵ بۆ خوێندن لە شوێنی نایاسایی بە ئەندامێتی لە کانونی سنفی مامۆستایان، ڕێبەری ناڕەزایەتی مامۆستایانی وڵات، ئامادەیی لە گردبوونەوە کە هۆکاری دەستبەسەری سزادانی بووە، بڕیار دراوە. شایانی باسە ئەم بەڵگەیە لە گەلاوێژی ١٤٠٣ دژ بە ناوبراو دەستیپێکرد.

ناوبراو لە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بانگهێشتکرا و پاش چەندین کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازاد کرا. ناوبراو بەهۆی چالاکیەکی سنفی ڕابردوو دەستبەسەر و سزادرابوو. ناوبراو بە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ بەبارمتەی کاتی تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی کەچوویی کەرەج ئازادبوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ کەمبوونەوەی سزای ژینا مودەڕسی گورجی لە ٢١ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە بۆ ١٦ مانگ بەندی تەعزیری

ش اکتبر 5 , 2024
سزای بەندکردنی ژینا مودەڕسی گورجی، چالاکی مەدەنی شاری سنە لە ٢١ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە بۆ گرتوخانەی هەمەدان بۆ ١٦ مانگ بەندی تەعزیری کەمکرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سزای ٢١ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە بۆ گرتوخانەی هەمەدان ژینا مودەڕسی گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی سنە لەلایەن دادگای پێداچوونی پارێزگای کوردستان بە […]

You May Like