تاران؛ سروەناز ئەحمەدی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

“سروەناز ئەحمەدی”، چالاکی مافی منداڵان بەندکراو لە زیندانی ئێڤین، بە پێدانی بەڵێنی بەرپرسان بۆ پێڕاگەیشتن داواکاریەکانی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سروەناز ئەحمەدی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. سودابە بیلالی، دایکی ئەم زیندانییە سیاسییە بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک ڕایگەیاند سروەناز ئەحمەدی لە ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بەهۆی پێدانی بەڵێنی بەرپرسان بۆ پێدانی پشووی چارەسەری، کۆتایی بە مانگرتنی دەرمانییەکەی هێنا. ناوبراو کێشەی دەروونی و مێشکی هەیە و پێویستی بە چارەسەرە، لە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ لە ناڕەزایی بە مامەڵە لەگەڵ مۆڵەتی چارەسەری، دەستی بە مانگرتنی پزیشکی کردبوو.

سروەناز ئەحمەدی، چالاکی مافی منداڵان لە ٨ی گوڵانی ١٤٠٢ لە ڕۆژی جیهانی کرێکار لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی سنفی و کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی محەمەد حەبیبی، چالاکی سنفی مامۆستایان، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایەوە.

سروەناز ئەحمەدی، لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بەتۆمەتی “گردبوونەوە و هاوکاری بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی”، بە ٥ ساڵ زیندان و بەتۆمەتی “چالاکی دژی ڕژیم”، بە ساڵێک زیندان بەگشتی ٦ ساڵ زیندان مەحکوم کرابوو. لە کۆتایدا سزای ناوبراو لە لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری کەمبۆوە.
ناوبراو لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ دەستبەسەر و لە کۆتاییدا لە بەرواری ١٦ی سەرماوەزی هەمانساڵ، بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو.

“سروەناز ئەحمەدی”، خوێندکاری ماستەر لە زانکۆی زانستی ژیانناسی، لە وەلنجەکی تارانە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ کوژران و برینداربوونی ٢ کۆڵبەر بەهۆی تەقە و لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

س اکتبر 8 , 2024
بەهۆی تەقە و لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەکانی سنووری پیرانشار، کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری دڵاوان لە پیرانشار، تەقەی ڕاستەوخۆ و لێدان و ئەشکەنجەی کۆڵبەرانیان کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە […]

You May Like