کوردستان؛ بانگهێشت و لێپرسینەوە لە ١٥ چالاکی کرێکاری، ژینگەیی و کلتوری شارەکانی سنە و کامێران

لە ١ هەفتەی ڕابردوودا ١٥ کەس لە چالاکانی کرێکاری، ژینگەیی و چالاکانی پیشەیی مامۆستایان لە شارەکانی سنە و کامێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کراون و لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکراوە.

وێنەکانی ڕیزی سەرەوە لە ڕاستەوە؛ زاهید مورادیان، لوتفوڵا ئەحمەدی، ئارمان نوریزاد، گوڵنار قەدیمخانی، یوسف گرامیپوور، غالب حسێنی و جەلیل محەمەدی.
وێنەکانی ڕیزی خوارەوە لە ڕاستەوە؛ جەبار کەمانگەر، ڕەفیق کەریمی، ئارمین شەریفە، ئومێد ئەحمەدی، جەمال ئەسەدی، پەیام فەتحی، دلێر نەسروڵایی و ڕەزا شەریفە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٢ کەس لە چالاکانی کرێکاری و ژینگەیی شاری کامێران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێرانەوە بانگهێشت کراون و لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکراوە. ناسنامەی ئەم ٢ هاوڵاتییە جەبار کەمانگەر و ئومێد ئەحمەدی ڕاگەیەندراوە. هەروەها لە هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی کۆمەڵایەتی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی سنەوە بانگهێشت کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە ناسنامەی ١٣ کەس لەم چالاکانە بە ناوەکانی، جەلیل محەمەدی، زاهید مورادیان، ئارمین شەریفە، ئارمان نوریزاد، دلێر نەسروڵایی، لوتفوڵا ئەحمەدی، جەمال ئەسەدی، غالب حسێنی، یوسف گرامیپوور، ڕەفیق کەریمی و پەیام فەتحی لە چالاکانی کرێکاری و ژینگەیی و گوڵنار قەدیمخانی و ڕەزا شەریفە لە چالاکانی پیشەیی مامۆستایانی شاری سنە، بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم چالاکانە بۆ چەندین کاتژمێر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەسەر بەشدارییان لە ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار، ڕۆژی جیهانی ژن، پشتگیری لە چالاکی کرێکاریی بەندکراو شەریفە محەمەدی، ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چالاکی کرێکاری موزەفەر ساڵحنیا و هەوڵدان بۆ سازکردنی گرووپ بۆ ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکان، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە و دواتر ئازاد کراون.

ئەم چالاکانە لە ئەندامانی هەندێک لە ڕێکخراوەکانی وەکوو کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدانی دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، گرووپی شاخەوانی چلچەمە، یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، گرووپی شاخەوانی پێشڕەو و ڕێکخراوە پیشەییەکانی فەرهەنگیانی سنەن.

هەموو ئەم چالاکانە پێشتر بەهۆی چالاکیی کرێکاری، پیشەیی و ژینگەیی خۆیان بانگهێشت کراون، لێپرسینەوەیان لێکراوە یاخود دەستبەسەر و زیندانی کراون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

گرتووخانەی ئێڤین؛ نۆزدەهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی وریشە مورادی

د اکتبر 28 , 2024
وریشە موردای، چالاکی سیاسی دەسبەسەر لە گرتووخانەی ئێڤین، لە هەژدەهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی خۆیدا بەسەر دەبات. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ ۷ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، وریشە مورادی، چالاکی سیاسی دەسبەر لە گرتووخانەی ئێڤین کە تۆمەتی «بەغی» دراوەتە پاڵ، لە هەژدەهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی خۆیدا لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەرکردن […]

You May Like