فەرشاد شوکرەڵا، هاوڵاتی دانیشتووی سەقز سەرەڕای تێپەڕینی ٤٨ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی، هێشتا چارەنووسی لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەکان لە سنە نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز فەرشاد شوکرەڵا، هاوڵاتی دانیشتووی سەقز سەرەڕای تێپەڕینی ٤٨ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی، هێشتا چارەنووسی لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەکان لە سنە نادیارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتیە لە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بە چوونە ژوورەوەی هێزە ئەمنیەکان بۆ ماڵی ناوبراو بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیرکرا و بۆ یەکێکە گرتووخانە ئەمنیەکان لە سنە گواسترایەوە. هێزەکان لە کاتی دەستگیرکردنی ناوبراودا، لاپتۆپ و تەلەفۆنی ناوبراویان بردووە. سەرەڕای بەدواداچوونەکانی خێزانی ناوبراو بۆ زانینی کۆتا دۆخی ناوبراو، بەرپرسانی پێوەندیدار وەڵامیان نادەنەوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەک لە هۆکارەکانی دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە لەبەردەستدا نییە.