ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی گوڵان، سێ چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و بانه به ناوه‌كانی ، نه‌عیم محه‌ممه‌دپور”، “سه‌لام عوبۆڵڵاهی” و “جه‌عفه‌ر عوبدۆڵڵا په‌ناه” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌عیم محه‌ممه‌دپور” چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی دانیشتووی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوو جار بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كراوه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه كه مافی ئه‌وه‌ی نییه له هیچ جۆره چالاكییه‌ك به‌شداری بكات. ناوبراو باوكی منداڵێكی كه‌م ئه‌ندام و نه‌خۆشی دڵی هه‌یه، “نه‌عیم” پێشتر زیندانی سیاسی بووه و قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له شاری سنه‌یان بۆ داناوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌ش كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی گوندی “سیووچ”ی بانه به‌ناوه‌كانی “سه‌لام عه‌بدۆڵڵاهی” و “جه‌عفه‌ر عه‌بدۆڵڵا په‌ناه” ڕۆژی ڕابردوو بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كراون و پاش دوو كاتژمێر لێپرسینه‌وه ئازاد بوون.