حەیدەر فەتاحی، هاوڵاتی شاری مەریوان لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە ٣٧ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دادگای شۆڕشی مەریوان حەیدەر فەتاحی، هاوڵاتی خەڵکی مەریوانی بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕژیم» بە ٣٧ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا.
ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ هێزە تایبەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هێرشیان کردە سەر ماڵی حەیدەر فەتاحی، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەریوان لە سێ ڕای نەی و پاشان پشکنینی ماڵەکەی دەستگیر کرا و ڕفێنراوە. ئەم هاوڵاتییە پاش ٤ مانگ لێپرسینەوە و دەستگیری کاتی بە بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کرابوو.