ئەحەد مەحموود حەسەن، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی مهاباد بە ٢٤ مانگ زیندانی تەعزیری سزادرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەحەد مەحموود حەسەن، هاوڵاتی گوندی «کێلەسیپان»ی سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری مهابادەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر مەحموودی بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری حکومەتی ئێران»، بە ٢٤ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەحەد مەحموود حەسەن ڕۆژی شەممە ١ی بەفرانباری ١٤٠٣ بۆ بەسەربردنی سزاکەی بۆ گرتووخانەی شاری نەغەدە گواسترایەوە.
ئەحەد مەحموود حەسەن، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گوڵانی ١٣٩٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوو. ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەی لە گرتووخانەی نەغەدە ئازاد کرابوو.