«عەلیئەسغەر خودادادی»، خوێندکاری ١٨ ساڵەی بەشی تەلارسازی و خەڵکی ئەسفەراین لە پارێزگای خوراسانی باکوور، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە. ناوبراو بە تەقەی ڕاستەوخۆی دوو گوللەی جەنگی بۆ سەر سنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلیئەسغەر خودادادی، خوێندکاری ١٨ ساڵەی بەشی تەلارسازی و خەڵکی ئەسفەراین بە تەقەی ڕاستەوخۆی دوو گوللەی جەنگی بۆ سەر سنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خەڵک عەلیئەسغەر خودادادییان دوای برینداربوون گەیاندۆتە نەخۆشخانە. باوکی لە هەمان ساتە سەختەکاندا گەیشتە سەر نۆژەنی کوڕەکەی و پزیشکان بە هەوڵێکی زۆریان بۆ ڕزگارکردنی گیانی دا، بەڵام ئەم گەنجە ١٨ ساڵە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.
تەرمی عەلیئەسغەر خودادادی لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوای ڕادەستکردن بە خێزانەکەی، لە ئارامگەی “کوشکی”ی ئەسفەراین بە خاک سپێردرا.

