پیرانشار؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئەمین بازیان و وەیسە، دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، وەیسە ناسراو بە «سایکۆ ڕۆژ» تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هاوکات بەپێی هەواڵێکی دیکە، ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانبار، ئەمین بازیان، هاوڵاتی تەمەن ٢٢ ساڵانی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاوڵاتییە، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی شاری پیرانشار لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە شەش کەس.

پێشتر کۆڵبەرنیوز هەواڵی دەستبەسەرکردنی چوار هاوڵاتیی دیکەی بە ناوەکانی ئارام محەممەدی و بێهزاد مەحموودی تەمەن ٢٧ ساڵ و هەردووک خەڵکی گوندی “پەسوێ”ی سەر بە پیرانشار، مووسا ڕەسووڵی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “خورینج”ی سەر بە پیرانشار و سۆران محەممەدپوور، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی پیرانشار لە پاش هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی ئەم هاوڵاتیانە، بڵاو کردبۆوە.

تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتیانە کراون لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە چالاکی کرێکاری شەیس ئەمانی

ی دسامبر 29 , 2024
شەیس ئەمانی، کرێکاری خانەنشینکراوی بەرهەمهێنانی قوماش لە کوردستان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، شەیس ئەمانی، کرێکاری خانەنشینکراوی بەرهەمهێنانی قوماش لە کوردستان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی […]

You May Like