ورمێ؛ ڕاگواستنی گەلاوێژ محەمەدی ئەرشەد بۆ گرتووخانە، بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی

گەلاوێژ محەمەدی ئەرشەد، هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی ورمێ گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ گەلاوێژ محەمەدی ئەرشەد، هاوڵاتیی خەڵکی شاری مهاباد پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای مهاباد، دەستبەسەرکرا و بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی بۆ بەندی ژنانی گرتووخانەی ورمێ گواسترایەوە.

گەلاوێژ محەمەدی ئەرشەد، پێشتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر سەجاد دۆستی، بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕژیم، بە چوار مانگ زیندانی تەعزیری سزا درابوو. لە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ گەلاوێژ محەمەدی ئەرشەد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مهاباد دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەک بە بارمتەی کاتی لە گرتووخانەی ورمێ ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ ئازادی ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی، لە کانوونی چاکسازی و پەروەردە

د ژانویه 13 , 2025
“ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی”، دوو گەنجی دانیشتووی شاری مهاباد بەدانانی بارمتە لە کانوونی چاکسازی و پەروەردەی ورمێ ئازادکران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی، دوو گەنجی تەمەن ١٧ ساڵی دانیشتووی شاری مهاباد، بەدانانی بارمتە لە کانوونی چاکسازی و پەروەردەی ورمێ ئازادکران.ئەم […]

You May Like