«ئەفشین عەلیزادە»، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەڵماس و دانیشتووی شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەفشین عەلیزادە، هاوڵاتی تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی گوندی «هەرکیان»ی سەربە شاری سەڵماس و دانیشتووی شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر و بەشێوەی توندوتیژانە ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. هێزە ئەمنییەکان پاش هێرشکردیان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە، ناوبراویان لێدان و ئەشکەنجە کردووە و کەرەستەی ئەلیکترۆنی وەکو تەلەفۆن و کۆمپیوتەرەکەشیان دەستیان بەسەردا گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.