«دانش شەڕەفی»، هاوڵاتی دانیشتووی شاری سنە بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە پێنجی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دانش شەڕەفی، شاخەوانی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازادکرا.
«دانش شەڕەفی»، هاوڵاتی خەڵکی گوندی «سەڵوات ئاوا»ی سەربە شاری سنە، ڕۆژی یەکشەممە چواردەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرا. دەستبەسەرکرانی ناوبراو بەبێ بڕیاری دادوەر لە شوێنی کارەکەیدا ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.