کۆمەڵێک لە شاخەوانانی خەڵکی شاری سنە بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن چالاکییەکی شاخەوانییان ئەنجامدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی حەڤدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز و چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی و ئەندامانی کۆمەڵەی چل چەمەی شاری سنە بە بۆنەی ڕێزگرتن لە هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن چالاکی شاخەوانییان لە ڕێگەی «گوێزە کوێر» لە چیای ئاویەر ئەنجامدا. ئەم چالاکانە بە گوتنەوەی بانگەشە و گفتوگۆ لەبارەی مافی ژنان ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بۆ کۆڵبەرنیوز، لەمبارەیەوە ئەمڕۆ بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، چەندین ڕێوڕەسم لە شارەکانی بۆکان، مەریوان، بانە و سنە بەڕێوەچوون.