جبرائیل ئەحمەدپوور، مەنسور نیکزاد، ئیدریس پەرویزی و ئاسۆ محەممەدی، چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی یەکشەممە ١٧ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ لە گوندی “خانلەر” لە نزیک شنۆ، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مەنسوور نیکزاد و ئیدریس پەرویزی […]

مورتەزا محەممەدی و ئیبراهیم محەممەدی دوو برای خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، مورتەزا محەممەدی و ئیبراهیم محەممەدی دوو برای خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی […]

فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، بەندکراوی زیندانی ئێوین، بەهۆی باری جەستەیی ناجێگیرەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری تاران گواسترایەوە و دوای چەند کاتژمێرێک گەڕێندرایەوە زیندان. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەپشت بەستن بە کومیتەی پارێزگاری لە عوسمان ئیسماعیلی، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە و  […]

وەفا ڕەسووڵی‌ئازەر هاووڵاتیی پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، وەفا ڕەسووڵی‌ئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٢ وەفا ڕەسووڵی ئازەر بە تۆمەتی “سووتاندنی ئاڵای ئیدارەی ئیتلاعات” لە لایەن […]

ئارمان مینبەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٢، هاووڵاتییەک لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ڕاگەیەندراوە کە ناسنامەی ناوبراو ئارمان مینبەری تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی لوقمان و […]

محەممەد جوخور (ئەمینی‌فەر) دانیشتووی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمەوە دەستبەر کرا و بۆ یەکێک لە بەندیخانەکانی ورمێ گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یازدەی بەفرانباری ١٤٠٢, هاووڵاتییەک لە نەغەدە دەستبەسەر کرا. ناسنامەی ئەم هاوڵاتییە محەممەد جوخور (ئەمینی‌فەر) دانیشتووی گوندی عەلی ئاوا لە نەغەدە ڕاگەیەندراوە. بەپێی راپۆرتەکە، هێزەکانی ڕژێم بەبێ بڕیاری […]

بەرزین حەمزەزادە تەمەن ١٦ ساڵ، یەکێک لەو لاوانەی لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕگێڕانەی ژینا دەستبەسەر کرابوو، کە بەهۆی لێدان و ئەشکەنجە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە تووشی برینی قوڵی بەشەکانی ناوەوەی جەستەی ببوو، دوای ١٣ مانگ بەرگری گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، بەرزین حەمزەزادە تەمەن ١٦ […]

سەنعان نەورۆزی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامییەوە، بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی بەڵگەی نهێنی” سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢, «سەنعان نەورۆزی» ٢٦ ساڵە و دانیشتووی شاری سنە بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی بەڵگەی نهێنی» لەلایەن دادگای شاری سنەوە بە ٨ مانگ […]

پیرۆت تابناک، یەعقوب مەحمودی ئازەر، یوسف ڕەحمانی، بەهمەن مەحمودی ئازەر و موحسین عەزیزی هاوڵاتیانی خەڵکی شاری شنۆ بە مەبەستی بڕیاری بەندکردن بۆ بەندیخانەی شنۆ گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە نۆی بەفرانباری ١٤٠٢, پیرۆت تابناک، یەعقوب مەحمودی ئازەر، یوسف ڕەحمانی، بەهمەن مەحمودی ئازەر و موحسین عەزیزی پێنچ هاوڵاتی خەڵکی شاری […]

«شەریفە محەمەدی» چالاکی کرێکاری لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە گواستراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەدوای تێپەڕینی ٢٦ ڕۆژ بەندکردن و نادیاری لە دۆخی «شەریفە محەمەدی» ڕۆژی شەمە ٩ بەفرانباری ١٤٠٢ لەڕێی پەیوەندی تەلەفونیی لە بەندیخانەی ناوەندی سنەوە، گواستنەوەی خۆی بۆ ئەوێ ڕاگەیاند. هێزەکانی ڕژێم لە ١٤ سەرماوەزی ١٤٠٢ […]