Sample Page

ئەمڕۆ ٢٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، دادگای ئینقلابی ئیسلامی سنە، حوکمی دوو ساڵ و نیو زیندانی هەڵپەسێردراوی بە ئیقباڵ شەبانی، چالاکی کرێکاری و پشکنەری سەندیکای نانەواکانی سنە سەپاند. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ ٢٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، دادگای ئینقلابی ئیسلامی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، ئیقباڵ شەعبانی، چالاکی کرێکاری و پشکنەری […]

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك به‌ ناوی “جه‌وانمه‌رد مام خوسره‌وی” ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌یه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ست دا نییه‌. “جه‌وانمه‌رد مام خوسره‌وی” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ، مامۆی هه‌میشه زیندوو “هه‌ژار مام خوسره‌وی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایه‌ كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ […]

بەشیر نووری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن، بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، بەشیر نووری هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، پاش دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن، بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی […]

ئاکۆ حەمیدی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢، ئاکۆ حەمیدی بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.ئەم هاوڵاتیە لەگەڵ چەند کەسێکی تر لە ١١ی پووشپەڕی ساڵی […]

بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، بەیان فەرەجوڵڵاهی هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە […]

موحسین شابۆیی، منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵانی خەڵکی گوندی “شاهوانە” سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، موحسین شابۆیی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵانی خەڵکی گوندی “شاهوانە” سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]

کوژران و برینداربوونی ١٣٤٤ کۆڵبەر، ئامارێکە کە ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز لە حەوتەمین ساڵوەگەڕی دەست بەکاربوونیدا بڵاوی دەکاتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز، لە شەش ساڵی ڕابردوودا و لە کاتی دەستپێکی چالاکییەکانی کۆڵبەرنیوز واتە لە ڕێکەوتی (١٧/٠٧/٢٠١٧)ەوە تا ڕێکەوتی (١٧/٠٧/٢٠٢٣)، سەرجەم ١٣٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراو و بریندار […]

گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، بە سەختی بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووریی نوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناسنامەی “ڕامین کەریمی” لاقی پێکراوە […]

یوسف بەکری هاوڵاتیی شاری مەهاباد و محەمەد ڕۆستەمی هاوڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، یوسف بەکری تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی […]

دانا قوربانی هاوڵاتی کامێران دوای دانانی کەفالەت لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، دانا قوربانی لە زیندانی کامیاران ئازاد کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دانا قوربانی بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە. لە ٢١ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢، دانا قوربانی بە بێ […]