Sample Page

مینا سوڵتانی، لە دایکانی شۆڕشی شاری بۆکان بەبارمتەی کاتی و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەمەدی لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری ١٤٠١ لە بۆکان بەبارمتەی کاتی و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانە ئازاد کرا. میلاد محەمەدی، کوڕی ناوبراو […]

ڕۆژنامەی هەم مەیهەن ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەزبەر، ڕاپۆرتێکی لە ژێر ناوی “چیرۆکی پڕلە خەمی نان” بڵاو کردەوە کە گەلێک بە ئازارە. زەهرا جەعفەرزادە ئەم ڕاپۆرتەی بە کەڵک وەرگرتن لە نانەواکان لە ١٥ نانەواخانە لە ناوچە بێبەشەکان، ئامادە کردووە. لە سەرەتای ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە بەرپرسی یەکێتی نانەوا نەریتییەکانی تاران، دوایین گۆڕانکارییەکانی نرخی نانیان لە ١٩ی […]

دەوڵەتی ئیسرائیل دوای وێرانکردنی سەرتاسەری کەرتی غەززە بە بۆردومانی یەک لە دوای یەک و کوشتنی زیاتر لە ٤١ هەزار کەس لە خەڵکی غەززە و برینداربوونی زیاتر لە سەد هەزار کەس، ئێستا سەرنجی خۆی خستۆتە سەر بەرەی لوبنان و شەڕ لەگەڵ حیزبوڵڵا. کوشتنی سەید حەسەن نەسروڵڵا و فەرماندە پلە یەکەکانی دیکەی […]

سبەی سێشەممە یەکەمی مانگی ئوکتۆبر. رێکەوتی دەی مانگی رەزبەر رۆژی جیهانی بەساڵاچوانه؛ سەردەمی خانەنشینی و بەساڵاچوویی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا گەلێک دژوار و تاقەت پروکێنە. سەرچاوە ئامارییەکانی خودی ڕژیم باس لەوە دەکەن کە زیاتر لە یەک لەسەر سێی خانەنشینانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی، مووچەکانیان هێندە کەمە کە تەنیا بەشی ١٠ ڕۆژ ژیانێکی […]

کرێکارێکی کورد، لەکاتی کارکردن لە شاری هەمەدان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ کرێکارێک بەناسنامەی عومەر ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی بێساران لە سەوڵاوا لەکاتی کارکردن لە شوێنی کارەکەی لە هەمەدان لەبەرزایی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. بەهۆی سیاسەتی ئاپارتایدی ڕژیم و سەپاندنی پێشنەکەوتنی کوردستان، زۆرێک […]

محەمەد ڕەسوڵ پوور، هاووڵاتی شاری شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە ٢ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز محەمەد ڕەسوڵ پوور، هاووڵاتی شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بەتۆمەتی ئەندامێتی لە پارتێکی کوردی دژبەری ڕژیم، بە ٢ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا. ناوبراو لە لە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بەهۆی هێرشی هێزەکانی […]

کۆڵبەرێکی مەریوانی پاش تەقەکردن و برینداربوونی لەلایەن هێزەکانی سەربازی ڕژیم لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و بەسەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمەی ڕابردوو ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ هێزەکانی سەربازی ڕژیم لە سنووری نەوسوود و بەرزاییەکانی تەتە بە بۆسەدانان تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی کامەران عەباسی، خەڵکی مەریوان پاش […]

سەرەڕای تێپەڕینی ٢٢ ڕۆژ لە دەستبەسەری لوقمان زەنگی، هێشتا ناوبراو نادیارە و زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. لێکۆڵینی بنەماڵەکەی بۆ چارەنووسی ناوبراو بێ ئەنجام بووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرەڕای تێپەڕینی ٢٢ ڕۆژ لە دەستبەسەری لوقمان زەنگی، هاووڵاتی ٥٢ ساڵان خەڵکی گوندی کانی سورەک لە شاری شنۆ، هێشتا لەبارەی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. […]

سیامەند زەنگی، هاووڵاتی بەندکراوی شنۆ بەبارمتەی کاتی لە گرتوخانەی شنۆ ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سیامەند زەنگی، هاووڵاتی شاری شنۆ بەبارمتەی کاتی ملیارێک تمەن و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانە ئازاد کرا. ناوبراو لە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی […]

محەمەد ڕەزا قەیتەرانی، هاووڵاتی مهاباد لەلایەن دادگای شۆڕشی مهاباد بە ٦ مانگ بەندکردن سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز محەمەد ڕەزا قەیتەرانی، هاووڵاتی مهاباد لەلایەن دادگای شۆڕشی مهاباد بە ٦ مانگ بەندکردن سزادرا. بەپێی بڕیارەکەی لقی ١ی دادگای شۆڕشی مهاباد بەسەرۆکایەتی دادوەر دۆستی دراوە و سێشەمە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بە محەمەد ڕەزا […]