ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانی لایەنگری کۆماری ئیسلامی، بە شێواندن و چەواشە کردنی ڕاستییەکان لە بەرژەوەندی ئەجێندای خۆیاندا، دەستیان کردووە بە پاساو کردنی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و بەشار ئەسەد لە سووریا. ئەوان نووسیویانە کە دوور کەوتنەوەی ئەسەد لە سیاسەتی دژە ڕۆژئاوایی و خۆڕاگرانەی خامنەیی و نەرمی نواندن و لێبوردەیی بەرامبەر بە ڕۆژئاوا، […]
Sample Page
ئیدریس مینبەری، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بە ساڵێک بەندی تەعزیری و ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٣ ساڵ سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دادگای پێداچوونەوەی ڕژیم پاش کەمکردنەوەی سزای ١٠ ساڵ بەندکردنی ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نۆژین، بە ساڵێک […]
سزای دەرکران لە کاری چالاکی پیشەیی مامۆستایانی شاری سنە لەلایەن لیژنەی پێداچوونەوەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە گۆڕا بۆ ٢ مانگ دوورخرانەوە لە شوێنی کار. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە وتەی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییە فەرهەنگییەکانی ئێران، لەیلا سەلیمی، بە دوورخرانەوەی کاتی لە شوێنی کار سزا درا. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە لیژنەی […]
ڕۆژی نۆی مانگی دیسامبر بەرامبەر بە ١٩ی مانگی سەرماوەز، ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤە. ٧٦ ساڵ لەوەپێش لە وەها ڕۆژێکدا” مەنشوری جیهانی مافەکانی مرۆڤ” وەک سەنەدێکی جیهانی و پێویست بۆ ڕەچاو کردن، لە لایەن” کۆمەڵی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە” پەسند کرا. لەمڕۆدا لەگەڵ ئەوەی کە زۆربەی دەوڵەتانی دنیا ناوەرۆکی ڕاگەیاندنی جیهانی مافەکانی مرۆڤیان […]
ئومید شاه محەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە، و هیوو قوڕەیشی، چالاکانی پیشەیی مامۆستایانی دیواندەرە، لەلایەن لێژنەی سەرەتایی بەدواداچوون بۆ پێشێلکارییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پەروەردەی کوردستان، بە دەرکران لە شوێنی کار و دوورخرانەوە سزا دران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە وتەی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییە فەرهەنگییەکانی ئێران، ئومید شاه محەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، […]
حەیدەر فەتاحی، هاوڵاتی شاری مەریوان لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە ٣٧ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دادگای شۆڕشی مەریوان حەیدەر فەتاحی، هاوڵاتی خەڵکی مەریوانی بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕژیم» بە ٣٧ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ هێزە تایبەتییەکانی ئیدارەی […]
ڕەحمان قادری، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای ٢ی پیرانشار بە ٨ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەحمان قادری، هاوڵاتی گوندی «ئەندێزێ»ی سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای ٢ی پیرانشار بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، بە ٨ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی […]
ئەیووب دەماوەندی، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی مهاباد بە ٥ ساڵ بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەیووب دەماوەندی، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی مهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر دۆستی، بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل»، بە ٥ ساڵ و ١٥ ڕۆژ بەندی تەعزیری سزا […]
سۆران یوسفی، هاوڵاتی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی کاتی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ سۆران یوسفی، هاوڵاتی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرا. سۆران یوسفی، […]
هەفتەیەک بەسەر دەسبەسەرکرانی هیوا فەیزی و حسێن فیروزی دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز تێدەپەڕێت و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لەسەر بارودۆخی ئەو دوو هاوڵاتییە نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکارەکانیانی زیاتر کردووە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی سەقز هێرشیان […]