هەورام میهرنەوایی، زیندانیی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان، لە ناڕەزایەتی بە ڕەتکردنەوەی داوای ئازادیی مەرجدار دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤، هەورام میهرنەوایی، زیندانیی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی شاری بۆکان، لە کاردانەوە بە وەڵامنەدانەوەی داوای ئازادی مەرجداری خۆی، مانی لە خواردن […]
کوردستان
ئالان محەمەدی، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری مەریوان لە ڕەشەمەی ١٤٠٣دا بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «هەنجیران» بە سەختی برینداربوو، بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی بۆ زیندانی شاری مەریوان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤، ئالان محەمەدی، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری مەریوان بۆ بەسەربردنی پێنج ساڵ زیندانی […]
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ئایار، ڕۆژنامەی “هەم میهەن” ڕاپۆرتێکی بە ناوی “قەیرانی کەمی خوێندەواری لە نێو توێژی هەژاردا” بڵاوکردەوە. ئەم کارە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی سەنتەری توێژینەوەی پارلمان بەناونیشانی “چاودێریکردنی ڕەهەندەکانی هەژاری لە ساڵی١٤٠٢”، “هەژاری پەروەردە” ئامادە کراوە. ئەگەرچی ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە زۆر جێگەی سیقە و متمانە نین، بەڵام هەندێکجار کێبڕکێی نێوان […]
هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردە سەر گوندی “حاجی عەبدول” لە بەشی سەرشێو لە شاری سەقز دەستیان بەسەر باری کۆڵبەراندا گرتووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردە سەر گوندی “حاجی عەبدول” لە شاری سەقز دەستیان بەسەر باری چەندین کۆڵبەردا […]
هەموو ساڵێک ڕۆژی ١٢ی ئایاری (٢٢ی گوڵان) ڕۆژی جیهانی پەرستار بەبۆنەی لەدایکبوونی فلۆرانس نایتینگڵ، دامەزرێنەری پەرستاریی هاوچەرخ، بەرز ڕادەگرێت. ئەم ڕۆژە دەرفەتێکە بۆ سوپاسگوزاری لە هەوڵی بێوچان و فیداکارانەی پەرستاران لە سەرانسەری جیهان. پەرستاران کۆڵەکەی سەرەکی سیستەمی تەندروستین و ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، چاودێریکردنی نەخۆشەکان و پاراستنی […]
میلاد ئیبراهیم زادە، لاوی تەمەن ١٧ ساڵ و برازای عیسا ئیبراهیم زادە، زیندانیی سیاسی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، میلاد ئیبراهیم زادە، لاوی تەمەن ١٧ ساڵ و برازای عیسا ئیبراهیم زادە، زیندانیی سیاسی، لەلایەن هێزەکانی […]
مەحکوومکردنی پازدە ساڵ زیندانیکردن بۆ ڕزگار بەیگ زادە بابامیری، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ لە شاری بۆکان، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا پەسەندکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ڕزگار بەیگ زادە بابامیری بە زیندانیکردن مەحکووم کرا. ژینۆ بەیگ زادە بابامیری، منداڵی ئەم زیندانییە سیاسییە بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک […]
مورتەزا سەیدی، چالاکوانی کرێکاری خەڵکی شاری کامێران و دانیشتووی شاری قودس لە زیندانی ئێڤین مەرخەسی پێدرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، مورتەزا سەیدی، چالاکوانی کرێکاری خەڵکی شاری کامێران و دانیشتووی شاری قودس بۆ ماوەی هەفتەیەک لە زیندانی ئێڤین مەرخەسی پێدرا. مورتەزا سەیدی، لە پازدەی خەزەڵوەری ١٤٠٣، پاش […]
خامنەیی ڕۆژی شەممە ٢٠ی گوڵان بە بۆنەی حەفتەی بەناو کرێکارەوە، کۆمەڵێک درۆی بێشەرمانەی پێشکەش بە چەند هەزار کرێکاری هەڵبژێردراوکرد. ناوبراو باسی لە پێویستیی بوونی ئەمنییەتی پیشەیی بۆ کرێکاران، ئەمنییەتی شوێنی کار، دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و کۆمەڵێک ئیمکاناتی تری خۆشبژێوی بۆ ئەوان کرد. ئەم دووڕووییە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی وەک […]
نەریمان ڕەندانی، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز، بە پێدانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز، بە پێدانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازادکرا. نەریمان ڕەندانی، ڕۆژی چوارشەمە بیستی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری […]