محەمەد دانیالی، زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی شاری ئیلام، لە ناڕەزایەتی دژی دۆخی نامرۆڤانەی لە زیندان و خراپی دۆخی دەروونی و ڕۆحی مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە چواردەی گوڵانی ١٤٠٤، محەمەد دانیالی تەمەن ٢٤ ساڵ، چالاکوانی فەرهەنگی و مەدەنی، ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی “بنار” لە شاری […]

ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە چواردەی گوڵانی ١٤٠٤، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان پاش دوو مانگ لە دەستبەرکرانی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا […]

موسا یادیار و حەمزە یادیار، دوو برای خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە چواردەی گوڵانی ١٤٠٤، موسا یادیار و حەمزە یادیار، دوو برای خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم […]

تەیمور حوسێنی، بەرپرسی پۆلیسی هاتوچۆی فەراجا، بە بۆنەی حەوتی گوڵان ڕۆژی گواستنەوە ڕایگەیاند: “ساڵی ڕابردوو، نزیکەی ٢٠ هەزار کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ئێران گیانیان لەدەست داوە. ئەم ئامارە نیشانی دەدات کە لە بواری کەمکردنەوەی ڕووداو و کوژراوانی ڕێگاوبان، لەگەڵ کێشەی جدی بەرەوڕوو بووینەتەوە.” واقیعییەت ئەوەیە کە ڕووداوەکانی ڕێگاوبان یەکێکە […]

ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە سێزدەی گوڵانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتی شاری بۆکان ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیبراهیم مەردانی بەهۆی ئامادەبوونی میوانەکان بە «پۆشینی جلی کوردی» لە […]

ڕۆژی شەممە ١٣ی گوڵان، بەرامبەر بە ٣ی ئایاری ٢٠٢٥، لە ڕۆژژمێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕۆژی ئازادی چاپەمەنی بوو. ئەم ڕۆژە دیسامبری ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەپێی ڕاسپاردەی کۆنفڕانسی گشتی یونسکۆ ڕاگەیەندرا. ڕۆژی جیهانیی ئازادی ڕاگەیاندنی ٢٠٢٥ لەسەر ئازادی ڕاگەیاندن، ڕەوتی ئازادی زانیاری، سەربەخۆیی میدیاکان و ئامانجی جیهانی […]

لقی ٣١ی پێداچوونەوەی دیوانی دادی ئیداری بە ڕەتکردنەوەی ناڕەزایەتی سومەییە ئەختەرشمار، چالاکی سنفی مامۆستایانی شاری مەریوان، حوکمی دەرکردنی ناوبراوی پەسەندکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە کاناڵی شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، سومەییە ئەختەرشمار، چالاکی سنفی مامۆستایانی شاری مەریوان دەرکرا. دیوانی دادی ئیداری لە حەوتی گوڵانی ١٤٠٤، ناڕەزایەتی سومەییە […]

٢٨ هەزار کرێکار لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لەنێویاندا دە هەزار کەس لە شاری ورمێ، زیاتر لە شەش ساڵە لە چاوەڕوانی دابینکردنی بیمەی کۆمەڵایەتیدان. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە ئایلنا، لە پووشپەڕی ١٤٠٢، تەنیا ٥٠٠ سەهمیەی بیمە بۆ کرێکارانی شاری ورمێ دابین کرابوو بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی کرێکاران، ئەم سەهمیە […]

مەحموود ساڵحی، لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی کرێکاری، لە ڕۆژی جیهانی کرێکار لەلایەن هێزەکانی لیباس شەخسی لە شاری سەقز لێدان و ئەشکەنجە کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ پێنجشەمە ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، لە ڕۆژی جیهانی کرێکاردا، مەحموود ساڵحی، لە چالاکان و ڕێبەرانی بزووتنەوەی کرێکاری لە کوردستان و ئێران، لە شەقامی ئەحمەد کازمی، لە […]

دانیشتووانی نیشتەجێی میللی شاری سنە لە ناڕەزایەتی دژی کردارەکانی شارەوانی و چارەسەرنەکردنی کێشەکانیان لە بەرامبەر بینای پارێزگار گردبوونەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی چوارشەمە دەی گوڵانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە دانیشتووانی نیشتەجێی میللی لە شاری سنە بۆ دووەمین جار لەم هەفتەیەدا لە بەرامبەر شارەوانی ناوەندی ئەم شارەدا گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ڕێکخست. ئەم […]