مورتەزا محەممەدی و ئیبراهیم محەممەدی دوو برای خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، مورتەزا محەممەدی و ئیبراهیم محەممەدی دوو برای خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی […]
بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانە
فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، بەندکراوی زیندانی ئێوین، بەهۆی باری جەستەیی ناجێگیرەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری تاران گواسترایەوە و دوای چەند کاتژمێرێک گەڕێندرایەوە زیندان. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەپشت بەستن بە کومیتەی پارێزگاری لە عوسمان ئیسماعیلی، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە و […]
بەرزین حەمزەزادە تەمەن ١٦ ساڵ، یەکێک لەو لاوانەی لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕگێڕانەی ژینا دەستبەسەر کرابوو، کە بەهۆی لێدان و ئەشکەنجە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە تووشی برینی قوڵی بەشەکانی ناوەوەی جەستەی ببوو، دوای ١٣ مانگ بەرگری گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، بەرزین حەمزەزادە تەمەن ١٦ […]
پیرۆت تابناک، یەعقوب مەحمودی ئازەر، یوسف ڕەحمانی، بەهمەن مەحمودی ئازەر و موحسین عەزیزی هاوڵاتیانی خەڵکی شاری شنۆ بە مەبەستی بڕیاری بەندکردن بۆ بەندیخانەی شنۆ گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە نۆی بەفرانباری ١٤٠٢, پیرۆت تابناک، یەعقوب مەحمودی ئازەر، یوسف ڕەحمانی، بەهمەن مەحمودی ئازەر و موحسین عەزیزی پێنچ هاوڵاتی خەڵکی شاری […]
«شەریفە محەمەدی» چالاکی کرێکاری لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە گواستراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەدوای تێپەڕینی ٢٦ ڕۆژ بەندکردن و نادیاری لە دۆخی «شەریفە محەمەدی» ڕۆژی شەمە ٩ بەفرانباری ١٤٠٢ لەڕێی پەیوەندی تەلەفونیی لە بەندیخانەی ناوەندی سنەوە، گواستنەوەی خۆی بۆ ئەوێ ڕاگەیاند. هێزەکانی ڕژێم لە ١٤ سەرماوەزی ١٤٠٢ […]
میلاد محەمەدی، برای شەهریار محەمەدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ی بۆکان، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی براکەیدا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دەستگیرکردنی “ئەسرین” ی خوشکی ڕاگەیاند. میلاد محەممەدی کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرابوو و ئێستا لە وڵاتی کانادایە، نووسیویەتی: […]
بەڕێوەچوونی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی سەر گوڵاڵە وەتەندۆست، پارێزەر و چالاکی مافی مەدەنی و ژنان لە شاری مەریوان، لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوەچوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢، لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، دانیشتنێکی بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی سەر گوڵاڵە وەتەندۆست، پارێزەر و چالاکی […]
ئارمان موحەمەدی، سەعید موحەمەدی، موحەمەد موحەمەدی، سیامەک پیروتی و بێهزاد وەفادار لە شارەکانی بانە و بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەعید موحەمەدی و ئەم هاووڵاتییەیان لەگەڵ دوو منداڵەکەی بە ناوەکانی ئارمان و موحەمەد موحەمەدی […]
هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم هەڕەشەیان لە باوکی ژینا ئەمینی کردووە کە ئەو ڕاگەیاندنە سەبارەت بە بانگەوازی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی ژینا ڕەت بکاتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم هەڕەشەیان لە ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی کردووە، کە لە ئەگەری هەر “چالاکی و چاوپێکەوتن و قسەیەک”دا بە توندترین […]
سەقز؛ دەستگیرکردنی سەمیرە ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەمیرە ئەحمەدی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، سەمیرە ئەحمەدی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز، کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی […]