سەفا عایلی خاڵی زینا ئەمینی لەلایەن دادگەی شۆڕشی ئیسلامی سەقز بە ٥ ساڵ و ٤ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکران سزادرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سەفا عایلی هاوڵاتی ٣٠ ساڵەی خەڵکی سەقز و خاڵۆی ژینا ئەمینی ، لەلایەن لقی یەکی دادگەی شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد […]

عیسا ئیبراهیم زادە، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری شنۆ کە پێشتر لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئەوشارەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ تێپەڕانی ماوەی چوار ساڵ بەندکرانی بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٧ ڕێبەندانی ١٤٠٢، عیسا ئیبراهیم زادە چالاکی کرێکاری لە کاتی پەیوەندی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، گواستنەوەی خۆی بۆ زیندانی نەغەدە […]

له‌ بەشەکانی پێشووتری ئەم بابەتەدا باسی به‌ستێنە بابه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییەکانی شكڵگرتنی شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێرانمان كرد. هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسی جیهانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ودەور و نه‌خشی زلهێزه‌كان له‌ گۆڕانكاری ئه‌و ده‌وره‌یه‌مان ده‌ستنیشان كرد. پاشان چوينه سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخێك كه‌ بووه‌ هۆی هاتنه‌ سه‌ركاری ڕژیمی ئیسلامی له‌ ئێران. له به‌شی پێنجەم و كۆتاییدا […]

له‌ بەشەکانی پێشووتردا باسی به‌ستێنە بابه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییەکانی شكڵگرتنی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی ئێرانمان كرد. هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسی جیهانی ئه‌و سه‌رده‌م و ده‌وری زلهێزه‌كان له‌ گۆڕانكاری ئه‌و ده‌وره‌یه‌مان ده‌ستنیشان كرد. له‌ درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا ده‌چینه‌ سه‌ر پرسی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئەو بارودۆخەی كه‌ بووه‌ هۆی هاتنه‌ سه‌ركاری ڕژیمی ئیسلامی له‌ ئێران. له‌ ڕاستيدا […]

دە ڕۆژ بەسەر دیارنەمانی ئایدە مورادبەهروزی و هەستی محەمەد حوسێنی تێدەپەڕێ و تا ئێستاش هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو خوێندکارە بەردەست نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١١ ڕێبەندانی ١٤٠٢، ئایدە مورادبەهرۆزی و هەستی محەمەد حوسێنی کاتژمێر دوانزە لە ماڵەوە چوونەتە دەرەوە بۆ ئەوەی بچنە خوێندنگە و سەرەڕای ئەوەی کە […]

پێنجشەممە ١٢ ڕێبەندانی ١٤٠٢، “دڵشاد محەمەدی” بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەردەشت بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە گرتووخانەی یەکێک لە هێزە ئەمنیەکانی ورمێ ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “دڵشاد محەمەدی” دووشەممە ١٨ بەفرانباری ١٤٠٢ بەبێ فەرمانی دادگە و بە پەنابردنە بەر توندوتیژی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستگیر و بۆ […]

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢، کەمئەندامانی سەرتاسەری ئێران لە وڵامی بانگەوازێکی پێشووتردا، لە تاران لە بەردەم ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد. ئەوان بەرامبەر بە جێبەجێنەکردنی یاسای پاراستنی مافی کەمئەندامان، گەلێک ناڕازین. بەگوێرەی مادەی ٢٧ی ئەم یاسایە، ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی دەبێ مووچەی ئەو کەسانەی کە ڕێژەی کەمئەندامییەکەیان زۆرە، […]