شەوی ڕابردوو ٢ی ڕەشەممەی ،١٤٠٢ لە بۆسە و تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری نەوسوود، سێ کۆڵبەر بریندار بوون، کە ناسنامەی دوو کەسیان بۆ کۆلبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، سێ کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بە سەختی […]

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە، کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک لەسنووری “بسام”ی سەقز بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی (کازم عوسمانی) ٢٨ساڵ تەمەن، و لەکاتی کۆڵبەری، بە […]

ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم “دانا لەنجاوایی”یان دەستبەسەر کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “دانا لەنجاوایی” چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو لە کاتی تۆمەتبارکردنی ناوبراو بە “پڕوپاگەندە دژ بە ڕژیم” دەستبەسەر کراوە. سەرچاوە ئاگادارەکان بە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە کە دانا لەنجاوایی ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەممە بە هەمان تۆمەت لەلایەن […]

زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر دەسبەسەرکرانی ئاکۆ محەممەدنیا هاوڵاتی شاری سنە تێپەڕیوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ئاکۆ محەممەدنیا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی شاری سنە، لە بازگەی “فەیزاوا” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]

ڕۆژی ٢ی ڕەشەمە لەلایەن یۆنسکۆوە بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی بە ئینگلیسی “International languge day” ناوێرکراوە.هۆی ناودێر کردنی ئەم ڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٢، خوێندکارانی زانکۆی داکا و زانکۆی پزیشکی بەنگلادش کە لەو کاتەدا بە ڕۆژهەڵاتی پاکستان دەناسرا ڕێپێوانێکی هێمنانەیان بۆ بە فەرمی ناساندنی زمانی بەنگالی لە کەنار زمانی ئۆردوو […]

ئەسپێکی کۆڵبەران بە تەقەی هێزەکانی ڕژێم لەسەر سنووری بانە کوژرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی سێشەممە ١ ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی سەر سنووری ڕژێم لە سنووری بانە (نیروانی) بەرەو کۆڵبەران تەقەیان کردووە و لە ئەنجامدا ئەسپێکی کۆڵبەران کوژراوە. جێگەی ئاماژەیە کە ئەم ئاژەڵانە (بارەبەر) تەنیا سەرمایەی کۆڵبەران و کاسبکارانن کە بژێوی […]

ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممەی١٤٠٢، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بەناوی “زانا مێنبەری” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، “زانا مێنبەری” ٢٣ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سنە و خوشکەزای “پەیمان مێنبەری”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە سنە، بە بێ هیچ بەڵگەیەکی […]

دوو کۆڵبەر لە کاتی تێپەڕین لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، ئەشکەنجە و لێدانی هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم دوو کۆڵبەریان لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ-بانە دەستبەسەر کردووە و دوای لێدان و ئەشکەنجەیرکی زۆری ئەم کۆڵبەرانە […]

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی١٤٠٢، کۆلبەرێک لە کاتی تێپەڕبوونی لە سنووری نەوسوود لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “سەلمان ئەمیری” کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە هێڵی سنووری نەوسوود تووشی شکانی سەختی”کەمەر”ی بووە و بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی […]

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە بۆسە و تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە هێڵی سنووری “حاجی عۆمەران”ی پیرانشار دوو کۆلبەر بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری “حاجی عمران” لە پیرانشار، تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران […]