نووسەر؛ گفتوگۆی ڕۆمان میرەکی، میدیاکار لەگەڵ عەتا دادگوستەر، وێنەکێش و کۆڵبەری خەڵکی مەریوان سیاسەتی بێکاری و بێ بەشی کوردستان لە پیشەسازی و بەرهەمهێنان، هۆکارە کە ناسنامە و مافی مرۆڤ بخرێتە ژێر پێی دەسەڵاتدارانی ستەمکاری داگیرکەر و کۆڵبەری وەکو کارەسات دەرگای ئەو کەسانە بگرێ کە خۆیان نافرۆشن و بە سەربەرزی ژیان […]

“زانا مێنبەری” خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممەی١٤٠٢، “زانا مێنبەری” هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنی لە زیندانی ئەوشارە ئازاد کرا.“زانا مێنبەری”، ١ی ڕەشەممەی١٤٠٢، لەلایەن […]

“علی زەرغامی” کۆڵبەری شاری تیکاب، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەرشیو – سەقز کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی یەکشەمە ١٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سەرشیو-سەقز کۆڵبەرێکی بەتەمەنی دانیشتووی شاری سەقز کوژرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “علی زەرغامی” ٥٢ ساڵ و دانیشتووی گوندی […]

ئێوارەی سێشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٢, هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز منداڵێکی کۆڵبەریان دەستبەسەر کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز بەبێ فەرمانی دادگا «مەتین ڕازیان» منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵەی دانیشتووی شاری سەقزیان دەستبەسەر کرد. هێزەئەمنیەکان ئامادەی وڵامدانەوە بە بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرە سەبارەت بە چارەنووسی و شوێنی ڕاگیرانی نین. شایانی […]

ڕۆژی شەمە ١٢ ڕەشەمەی ١٤٠٢، «سوهراب گوڵ محەمەدی» دانیشتووی شاری کامێران لە دوای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «سوهراب گوڵ محەمەدی» خەڵکی ئاوایی گازرخانی سەر بە شاری کامێران لە کاتێکدا ئازادکرا کە ڕۆژی دووشەمە ٣٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢ دوای ڕۆشتن بۆ دادگەی شاری کامێران دەستبەسەرکرا […]

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە بەرزاییەکانی “تەتە” لە نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “فەردین” خەڵکی گوندی “دەرەکێ”ی سەر بە شاری مەریوان برینداربوو بەپێی […]

ڕۆژنامەی “ڕووداوی ئەمڕۆ” چاپی تاران لە ژمارەی ڕۆژی سێشەممەی خۆیدا وتاری ئابووریناس و مامۆستایەکی زانکۆی بڵاوکردۆتەوە کە خاڵی سەرنجڕاکێش و گرنگی تێدایە. ئەم مامۆستایە لە کۆتاییەکانی وتارەکەیدا پرسیارێکی وروژاندووە بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت، بۆخۆی لە وەڵام بەم پرسیارەدا هیچ ناڵێت. با بەکورتی پێداچوونەوەیەک بە قسەکانیدا بکەین: چل ساڵ لەمەوبەر، […]

“یاسر حوسێنی” هاووڵاتی دانیشتووی شاری کامێران، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستاش لە دەستبەسەری و بێ چارەنووسیدا بەسەردەبات. بێ هەواڵی لە بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکارەکەی. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یاسر حوسێنی تا ئێستا هەر دەستبەسەرە. سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی […]

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان هەروەک لە بە ناو ڕیفڕاندۆمی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٥٨دا، لە بڕیارێکی گشتی و یەکدەنگ “نا”یان بە سەرتاپای دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وت، لە تەواوی ئەم ساڵانەشدا لەسەر ئەم یەکدەنگییە و بە شێوەی کردەیی پێداگیریان کردووە و گەلێک جار مەشرووعییەتی ئەم ڕژیمە تاوانکارەیان بردووەتە ژێر پرسیارەوە.هەنووکە و لە دوای […]

کۆڵبەرێک، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە و ژمارەیەک کۆڵبەری دیکەش لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی گیریان خواردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی “کۆڵەبەر” لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە.بەپێی ئەم […]