ئەکبەر ڕەزانهان و دێلاوەر فەرامەرزی دوو کۆلبەری خەڵکی گوندی “تین” لە شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری نەوسود بریندار کران. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٢١ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری نەوسود بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک کۆلبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا […]

شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاری دانیشتووی شاری ڕەشت، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە زیندانی سنە دەستبەسەر و لە بارودۆخێکی نادیار بەسەردەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٧ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی ڕەشت، بەڵام هێشتا لە زیندانی سنە دەستبەسەر و لە بارودۆخێکی نادیاردایە. بە […]

ڕەحیم عەبدوڵڵاهی، هاووڵاتیەکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٨ بەفرانباری ١٤٠٢، هاوڵاتیەک لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاووڵایە “ڕەحیم عەبدوڵڵاهی”، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی محەممەد و دانیشتوی شاری مەهاباد ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزه ئەمنییەکان سەردانی […]

فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری شاری سنە لە بەندکراوی زیندانی ئێوین، بەهۆی باری جەستەیی ناجێگیر بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی تاران ڕاگوێزرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠ بەفرانباری ١٤٠٢، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری شاری سنە و بەندکراوی زیندانی ئێوین، بەهۆی بوونی ئازارێکی زۆر لە گوێیەکانی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو بۆ جاری دووەم […]

لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانانی سنوور لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، تازەلاوێکی کۆڵبەر برینداربوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، تازەلاوێکی١٩ساڵ تەمەن بە ناوی”یووسێف چووپانی” خەڵکی گوندی گەورەقەڵای سەر بە سەقز، بە گوللەی کڵاشینکۆفی پاسەوانانی سنووری ڕژێم لاقی برینداربووە. پێشتر کۆڵبەرنیوز کوژرانی چەندین کۆڵبەری لە ڕێکەوتەکانی١٨،١٩،٢٠ی بەفرانبار […]

میرزا ئەحمەدی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بەهۆئ تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “زڵە”ی شاری بانە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەمە ٢٠ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی “زڵە” ی شاری بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە […]

لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە هێڵی سنووری نەوسود، منداڵێکی کۆڵبەر برینداربوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، “سۆران دانش‌مێهر” خەڵکی گوندی دێشەی شاری پاوە، بە گوللەی  کڵاشینکۆفی پاسەوانی سنووری ڕژێم قاچی برینداربووە. بە پشتبەستن بە ئاماری لە ساڵی ٢٠٢٣ زایینی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکران، بە گشتی […]

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، پاسەوانانی سنووری ڕژیم لە هێڵی سنووری بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “شۆڕش خەرگوشی” ٣٣ ساڵ تەمەن و خێزاندارە، خەڵکی گوندی “زاویە جیک” سەر بە شاری سەڵماس ڕاگەیاندراوە. پێشتریش کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت […]

کۆڵبەرێکی شاری سەلاس باوەجانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەوارمەرزی نەوسود بە سەختی شانی برینداربوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی سەلاس باباجانی بە ناوی “ئەمیر ئیلاهی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی نەوسود بە سەختی […]

سیامەند مینا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، سیامەند مینا خەڵکی گوندی “گردە بەردان” سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا چوونەتە […]