کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بریندارکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١٨ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵ کردووە و لە ئەنجامدا قاچی بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە “ئەیوب مەحمودی”، ٣٥ ساڵ و خەڵکی بانە ڕاگەیەندراوە.بە پێی […]
کوردستان
لە بەشی یەکەمی ئەم بابەتەدا باسمان لە بەستێنەکانی شکڵگرتنی شۆڕشی ١٣٥٧ و بەرنامەی ڕیفۆرمی ئەرزی و کاریگەرییەکانی لەسەر چین و توێژە هەژارەکانی کۆمەڵگا و بە تایبەتی دانیشتووانی گوندەکان کرد. بهڵام ئهم بهرنامهیه، كه بنهماكهى له سهر ڕیفۆرم و چاكسازى ئهرزیی داڕێژرابوو، له ههمان كاتدا موحافیزهكارانه و به یهك مانا ناكارامه […]
دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی “قوریچیە” سەر بە شاری دێولان لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستگیر کران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١٨ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی ڕژێم لە شاری دێولان بە پەنابردنە بەر هێز، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “زوبەیر حسێن پەناهی” و “عەباس حسێن پەناهی” دەستبەسەر کردووە.ئەو هاوڵاتیانە لە کاتێکدا بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ […]
دووشەممە، ١٦ ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە تەقەی هەنگی مەرزی بانە، کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لاوێکی کۆڵبەر بە ناوی “نیزام تەیموری”، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، قاچی بە سەختی بریندار بووە.بەپێی لێدوانی شایەتحاڵان، پاسەوانانی ڕژێم، دوای لێدان و ئەشکەنجەی ئەو کۆڵبەرە، ڕاستەوخۆ لە دووری چەند مەترێکەوە […]
نەریمان عەزیزی کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسود ٦٠٠ گوللەی ساچمەی بەرکەوتووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دووشەممە ١٦ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە دەمانچە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسود کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە “نەریمان […]
چوارشەممە، ١٨ ڕێبەندانی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوری بانە، بە سەختی بریندار بوو بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەم ڕووداوەدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “حاسل کۆرانی” ناسراو بە “مام ئاغا”، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، بە سەختی لە بەشی لای ڕانی بریندار بووە.به پێی ڕاپۆرتەکە، ئەم […]
لە سەروبەندی ٢٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی ئەو ڕاپەڕینەداین کە کۆتایی بە تەمەنی ٢٥٠٠ ساڵەی نیزامی پاشایەتی لە ئێران هێنا و دەفتەری بنەماڵەی پەهلەوی داخست. ساڵیادی ئەم ڕووداوە مێژووییە دەرفەتێکە بۆ هەڵسەنگاندنی. هەڵسەنگاندنی سەرلەنوێی شۆڕشی ١٣٥٧ و ڕاپەڕینی ٢٢ی ڕێبەندان، بەتایبەت بۆ نەوەی لاوی ئەمڕۆ کە بە تێپەڕبوونی زەمەن، ئەم شۆڕشە بۆ […]
فەرید ڕوبینا کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی بەستەڵەکەوە لە سنوری ئەنجیرانی شاری مەریوان گیانی لەدەستدا بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەممە ١٨ ڕێبەندانی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە هۆی بەستەڵەک و گیرخواردن لە بەفر لە سنووری ئەنجیرانی شاری مەریوان گیانی لەدەستدا. ناسنامەی کۆڵبەرەکە “فەرید ڕوبینا” خەڵکی گوندی “چالیسور” شاری مەریوانە. بە پێی ڕاپۆرتەکە، […]
بهپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشهممه ١٦ی ڕێبهندان، خوێندكارانی زانكۆی كوردستان مهراسمی حكوومهتی دهیهی فهجریان بایكۆت كرد و هیچ خوێندكارێك تێدا بهشدار نهبوو. بهپێی ئهو وێنانهی به دهستمان گهیشتووه، بهرپرسانی زانكۆی كوردستان بڕیاریان دابوو كه ڕێپێوانێك به بۆنهی دهیهی فهجر له نێو مهحهوهتهی ئهو زانكۆیه به بهشداری كارمهندان و خوێندكاران بهڕێوه […]
“یاسین ئاباریان”، هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر و بۆ گرتووخانەی نەغەدە گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی شەممە ١٤ ڕێبەندانی ١٤٠٢، “یاسین ئاباریان”، تەمەن ٣٠ ساڵ، هاوڵاتی گوندی “سۆروکانی” لە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر و بۆ گرتووخانەی نەغەدە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە “یاسین ئاباریان” لەلایەن هێزه ئەمنییەکان بەبێ […]