ئەم ڕۆژانە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕن لە وێنە و ویدئۆی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان مەئموورانی ڕژیمی ئیسلامی و ژنانی ئازادیخواز و ئازادپۆش لە شارەکانی ئێران و بە تایبەت شاری تاران. لەم وێنانەدا لە لایەک ئاستی وەحشیگەری مەئموورانی جینایەتکاری ڕژیم دەبینین و لە لایەکی ترەوە شاهیدی خۆڕاگریی بوێرانەی ژنانی خەباتکار لە بەرامبەر هێرشی […]

ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی ڕۆژی حەڤدەی مانگی مەی ساڵی 1990 هاوڕەگەزخوازیی کە تا ئەوکات وەک نەخۆشییەکی دەروونی ناسێندرابوو، لە لیستی نەخۆشییەکان لابرد. ئەو رۆژە وەکوو رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی هۆمۆفۆبیا دیاریکراوە بۆ ئەوەی زانیاری و وشیاری دەربارەی LGBTQ و مافەکانی خانەوادەی پەلکەزێڕینە بڵاو ببێتەوە. هۆمۆفۆبیا بریتیە لە ڕەفتاری نامرۆڤانە، جیاکاری، هەڵاواردن، دوور […]

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٣، خانەنشینان لە شارە جۆراوجۆرەکانی وڵات، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانیان لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان درێژە پێدا. لە شاری ئەهواز، خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی ڕێکخراوی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە و سەرلەنوێ خوازیاری”زیادکردنی حەقدەستی گونجاو لەگەڵ ڕێژەی هەڵاوسان” بوون. ئەوان هەروەها دەستگیرکردنی خاتوو مریەم زەلکی، یەکێک لە […]

گفتوگۆی ڕۆمان میرەکی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەرنیوز لەگەڵ یوسف ڕەشیدی، کۆڵبەری خەڵکی پاوە یوسف ڕەشیدی دەربارەی بۆچی گەنجان کۆڵبەری دەکەن یان پێویستیان بە کۆڵبەری هەیە، دەڵێت ”زۆرینەی گەنجەکانمان کۆڵبەری دەکەن بۆ ئەوەی ئارامییان هەبێت بەداخەوە ئارامییەکی ئەوتۆیان نییە هەر ڕۆژ لەناو بەدبەختی و بێچارەیی و سەختی دەژین بۆ ئەوە کۆڵبەری […]

محەمەد مورادی،هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی ملیارێک تمەن، بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٢، «محەمەد مورادی» خەڵکی گوندی ”بێکۆس”سەر بە پیرانشار پاش ٨ ڕۆژ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی ملیارێک تمەن و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی لێکۆڵینەوە […]

بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی هەرێمی قەزوین، لە دەستنیشانکردن و پێشوازی لە ٢٩٩ منداڵی کار لە ناوەندەکانی پاراستن لە سەرەتای ١٤٠٢ تا نێوەندی گوڵانی ساڵی پار ڕاگەیاند. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتن لە هێرانا، بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی هەرێمی قەزوین لە دیاریکران و پێشوازی ٢٩٩ منداڵی کار لە ناوەندەکانی پاراستن ڕاگەیاند. عەلی دەهباشی […]

دەوری دووەمی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی هەینی ٢١ی گوڵان کۆتایی هات. تەنانەت میدیاکانی ژێر تیغی سانسۆریش باسیان لەوە کرد کە بەشداری خەڵک لە دەوری دووەمدا ئێجگار کەم بووە. بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، لە تاران، ڕەی، شمیرانات، پەردیس و ئیسلام شار بەشێوەیەکی گشتی، ٥٥٢ هەزار دەنگی دروست خراوەتە ناو سندووقەکانی دەنگدان، […]

مەحکوومکردنی ئەمجەد ساڵح زادە بەپێی پێدانی دوازدە ملیۆن تمەن سزای نەقدی لە لقی دووی جێبەجێی حوکمی دادگای شاری سەقز جێبەجێ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٣، مەحکوومکردنی ئەمجەد ساڵح زادە هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز، بەپێی پێدانی دوازدە ملیۆن تمەن سزای نەقدی لە لقی دووی جێبەجێی حوکمی دادگای […]

سومەیە قادری، هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، سومەیە قادری هاووڵاتی خەڵکی گوندی «گزگسک» سەربە شاری پیرانشار پاش چوار ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی […]

هێزە سەربازییەکانی ڕژیم چەندین ئەسپی کاسبکارانی خەڵکی شاری سەقزیان لە هێڵی سنووری «میشیا وعلیا» کوشت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری سەقز چەندین ئەسپی کاسبکارانی خەڵکی شاری سەقزیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و کوشتیان.شایانی باسە ئەم ئاژەڵە باربەرانە تەنیا سەرمایەی کاسبکارانی هێڵی […]