بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی ئیلنا، لە سێ مانگی ڕابردوودا مۆڵەتی دروستکردن بۆ زیاتر لە ۱۰۳ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەرچووە. ئەم ژمارەیە ئاماژەیە بۆ گەشەیەکی ڕێژەییی خانوووبەرە، بەڵام لە پشت ئاماری مۆڵەتەکان، نرخی زەوی، قازانجی پەیمانکاران و قەبارەی وەبەرهێنان، ڕاستییەکی شاراوە دەمێنێتەوە ئەویش ئەوەیە کە: پشکی کرێکارانی بیناسازی لەم گەشەیە چییە؟هەر […]
کۆڵبەران
مەیسەم جاسمیان، کرێکاری ١٧ ساڵانی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە کاتی کارکردندا لە شوشتنگەی ماشێن بەهۆی کارەباگرتنەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٥، مەیسەم جاسمیان، کرێکاری ١٧ ساڵانی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە کاتی کارکردن لە شوشتنگەی ماشێن لە گەڕەکی «مەیدانچە»ی ئەم شارە، بە کارەباگرتن گیانی لەدەستدا. ئەم […]
سامان قادری، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار، لەلایەن دەستگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە کۆی ١٤ ساڵ زیندان مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سامان قادری، ٣٧ ساڵ تەمەن و بەندکراوی سیاسی لە زیندانی تارانی گەورە، لەلایەن شەعبەی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران کە ئیمان ئەفشاری سەرۆکایەتی […]
میلاد خورشیدی، مامۆستای ۳۲ ساڵە و خێزانداری خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، نزیکەی مانگێکە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە و بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە دۆخ و چارەنووسی نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، میلاد خورشیدی، مامۆستای قۆناغی سەرەتایی و خەڵکی گوندی «بەهرام ئاوا»ی سەر بە سەوڵاوا، نزیکەی […]
حەمزە دەروێشی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار و مامی یونس دەروێشی، چالاکوانی سیاسیی دانیشتووی دەرەوەی ئێرانی، دوای تێپەڕبوونی ۱۷ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی، هێشتا دۆخی نادیارە. ناوبراو لەم ماوەیەدا لە هەر جۆرە پەیوەندی و دیدارێک لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها پارێزەر بێبەش کراوە و بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی نییە. […]
ئومێد چاوباز و هادی بایەزیدی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، دوای ۲۰ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران و بێئاگایی لە دۆسیەکەیان، بە دانانی بارمتەی چوار ملیار تمەنی بۆ هەر کامیان بە کاتی ئازاد کران. ئەم دوو هاووڵاتییە پێشتر بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کرابوون و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرانەوە. […]
لە بارودۆخێکدا کە پەرەسەندنی شەڕ، دابەزینی بەهای ڕیاڵ و بەرزبوونەوەی تێچووەکانی ژیان گوشارێکی دوو هێندەی خستووەتە سەر بنەماڵەکان و یەکە بەرهەمهێنەرەکان، لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەدا هەواڵی لانیکەم ۱۸ کۆبوونەوە، مانگرتن و دەست لەکارکێشانەوەی پیشەیی لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران بڵاوکراوەتەوە. کارمەندانی پیشەسازی نەوت، کادیرانی بەشی دەرمان، خانەنشینان، شۆفێران، پەیمانکارانی شار، […]
محەمەد ئیبراهیمکیا، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە بە ناوی «موحسین گرگە» دەناسرێت، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە یازدەی خەرمانانی ١٤٠٥، محەمەد ئیبراهیمکیا، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی […]
با تێپەڕینی ۱۷ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی «هێمن مەهراننیا»، هاووڵاتیی تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی مەهاباد، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێمن مەهراننیا، هاووڵاتیی تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی مەهاباد، ۱۷ ڕۆژ پێش لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ورمێ دەستبەسەر کراوە و دوای ئەوە بۆ […]
هێزەکانی ڕژێم دوای هێرشی سەر گوندی کەسنەزان سەر بە سەقز و جێگیربوونی بەربڵاویان لەم گوندەدا، «ناهید کەسنەزانی»یان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە دەی خەرمانانی ١٤٠٥، لانیکەم ٦ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ڕژێم چوونەتە ناو گوندی کەسنەزان و بە کەشوهەوایەکی توندی ئەمنی، «ناهید کەسنەزانی»، تەمەن ٤٨ […]
