فەرید ڕوبینا کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی بەستەڵەکەوە لە سنوری ئەنجیرانی شاری مەریوان گیانی لەدەستدا بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەممە ١٨ ڕێبەندانی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە هۆی بەستەڵەک و گیرخواردن لە بەفر لە سنووری ئەنجیرانی شاری مەریوان گیانی لەدەستدا. ناسنامەی کۆڵبەرەکە “فەرید ڕوبینا” خەڵکی گوندی “چالیسور” شاری مەریوانە. بە پێی ڕاپۆرتەکە، […]
کۆڵبەر نیوز
سەعید یۆزی، چالاکی کرێکاری و ئەندامی لێژنەی لێکۆڵینەوە بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، بە دانانی بارمتەی پێنج سەد ملیۆن تمەن ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەکشەممە ١٥ ڕێبەندانی ١٤٠٢، سەعید یۆزی، چالاکی کرێکاری و ئەندامی لێژنەی لێکۆڵینەوە بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییە سەربەخۆکان لە کامیاران و دانیشتووی شاری کەرەج، کە لەلایەن […]
“یاسین ئاباریان”، هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر و بۆ گرتووخانەی نەغەدە گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی شەممە ١٤ ڕێبەندانی ١٤٠٢، “یاسین ئاباریان”، تەمەن ٣٠ ساڵ، هاوڵاتی گوندی “سۆروکانی” لە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر و بۆ گرتووخانەی نەغەدە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە “یاسین ئاباریان” لەلایەن هێزه ئەمنییەکان بەبێ […]
“حەسەن مەردانی” و “لوقمان پێشیار”، هاوڵاتیانی بۆکان، بۆ تێپەڕانی سزای بەندکردن دەستگیر و گواسترانەوە بۆ گرتووخانەی شارەکە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢، “حەسەن مەردانی” و “لۆقمان پێشیار”، هەووڵاتی خەڵکی بۆکان، دەستگیر و برانە گرتووخانەی شارەکە بۆ بڕیاری بەندکردنیان. “حەسەن مەردانی” و “لۆقمان پێشیار” لە سەرماوەزی ١٤٠٢ لەلایەن لقی […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری باینەگان-پاوە بە ناوی کەیهان فەتاحی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسود بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١١ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لەسەر سنوری نەوسود، کۆڵبەرێکیان بە چەکی ڕاو کردە ئامانج. ناسنامەی کۆڵبەرەکە “کەیهان فەتاحی” خەڵکی گوندی “ئاریت”ی سەر بە شاری باینگانە […]
ئێوارەی یەکشەممە ١٥ ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە ئاکامی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵ – بانە” بەرەو کۆمەڵێک کۆڵبەر، ٤ کۆڵبەر بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە، ٤ کۆڵبەر بە ناوەکانی خالق ئەبوبەکری ٣٧ ساڵ، عەلی ئەبوبەکری ٣٠ ساڵ، ناسر بەری نزیکەی ٤٣ […]
ماشاڵا کەرەمی، باوکی محەمەد مەهدی کەرەمی، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە پێنج مانگ دەستبەسەرکران، هێشتاش لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج بێ بڕیار لەسەر چارەنووسی بەندکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، وە بە پێی سەرچاوەکانی هێرانا، سەرەڕای تێپەڕینی ١٦٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ماشاڵا کەرەمی، هێشتاش چارەنووسی نادیارە و لە بەندی ١٥ی گرتوخانەی شاری کەرەج هەروا […]
“مەهدی سالم”، “خەلیل میسری” و کۆڵبەرێکی دیکە کە هەرسێکیان خەڵکی سەلاس باواجانین، لەسەر ڕیگای شاهۆ – پاوە، بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی شەممە ١٤ ڕێبەندانی ١٤٠٢، بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی پراید کە کۆمەڵێک کۆڵبەری هەڵگرتبوو، وە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ ٤٠٥، لەسەر ڕێگای شاهۆ […]
دوو کۆڵبەری خەڵکی ناوچەی سەلاس باواجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسوود، دوو کۆڵبەر بریندار بوون. به پێی ڕاپۆرتەکە ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە “حەمزە یوسفی” و “مەنسوور […]
بەگوێرەی ئەو هەواڵەی کە ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕێبەندان لە ماڵپەڕەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ٨٠٠ کەس لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە بە ناوی “فەرائاتلانتیک” خوازیاری کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە بوون. ئەم بەیاننامەیە لەلایەن ژمارەیەک لە کارمەندانی دەوڵەتی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و یازدە دەوڵەتی ئوروپاییەوە واژۆ کراوە کە بریتین لە بریتانیا و فەڕانسە و ئاڵمان. […]